خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک دکتۆر و مامۆستای ئەندازیاری
[email protected]ڕۆژی دووشەممە 4/18 کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان/لقی زانکۆکان/سلێمانی بە بەشداڕی ژمارەیەک لە مامۆستا و خوێندکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری و بە ئامادەبوونی (جوتیارمحمود) لێپرسراوی لقی زانکۆکانی سلێمانی ، هەستان بە بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ژمارەیەک مامۆستای فاکەڵتی ئەندایازیاری لە بەرامبەر بەو ئەرک و ماندووبونەی ساڵانێکە کێشاویانە لە بەرز ڕاگرتنی فاکەڵتییەکە و لەپێناو بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ناوبانگی زانکۆک .
پڕۆفیسۆر دکتۆر(جلال احمد سعید ) ڕاگری پێشوی فاکەڵتی (ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ) ، یاریدەدەری ڕاگر (ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ و سەرۆکی بەشی شارستانی) .

(د. کمال احمد رشید) ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری لە ڕابردوودا (ماوەی حەوت ساڵ) ، یاریدەدەری ڕاگر زیاتر لە حەوت ساڵ بە ئێستاشەوە سەرکەوتوانە کارەکان بەڕێوەدەبات.

(د.سیروان خورشید تۆفیق) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی (ماوەی سێ ساڵ و زیاتر لە دوانزە ساڵ بڕیاردەری بەشی شارستانی) .

(د.ئاکۆ ڕەشید حەمە ) سەرۆکی بەشی ئاودێری( ماوەی زیاتر لە چوار ساڵ و لێپرسراوی تۆماری فاکەڵتی بۆ ماوەی سێ ساڵ و لێپرسراوی تۆماری خوێندکاران لە فاکەڵتی ، سەرۆکی دڵنیایی جۆری لە بەشی ئەندازیاری ئاودێری) .
.jpg)
(د. خالد احمد رشید) سەرۆکی بەشی کارەبا (ماوەی سێ ساڵ) .

2016-04-27
1445