هەفتەی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی سلێمانی
Shakar Muhamadسەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆلێجی دەرمانسازی بەهاوکاری کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشەکان چالاکیی تایبەت بە پاکوخاوێنی ژینکە لەناو کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانیدا بەڕێوەبرد، کە بەبڵاوکردنەوەی رێنمایی تایبەت بە هۆشیاریی تەندروستی و سەلامەتی بە شێوەی پۆستەر دەستیان پێکرد لەپێناو هاندانی خوێندکاران و ستافی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگەی گشتی زانکۆ.
ئەم چالاکییەش لە میانەی زنجیرە چالاکییەکانی هەفتەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێجی دەرمانسازی دێت کە بڕیارە هەموو ساڵێک لە رێکەوتی (٢٨-٤) بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی یادبکرێتەوە.
هەر لەمبارەیەشەوە د.نیگا عبدالرحمن سەرپەرشتیاری چالاکییەکە تایبەت بە ماڵپەرەکەمان وتی: "پاک راگرتنی ژینگەی زانکۆ ئەرکی سەرشانی هەموو پێکهاتەکانی زانکۆیەو پێویستە لەپێناو پاراستنی تەندورستی و سەلامەتی گیانی هەمووان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین".
ئەم چالاکییە لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکارو ستافی کۆلێجی دەرمانسازیی و بەسەرپەرشتی د.نیگار عبدالرحمن، د.بوشرا حەسەن و د.نەجمەدین حەسەن بەڕیوەچوو.
2016-04-27
1621