لە ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی كار وركشۆپێك بەڕێوەچوو



لە ڕۆژی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی كار وركشۆپێك بەڕێوەچوو

 [email protected]

لە سكوڵی زانست/زانكۆی سلێمانی وركشۆپێك لە ژێر دروشمی ( فەراهەمكردنی شوێنی كاری سەلامەت و تەندروست ) بەڕێوەچوو.

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ4/28 لە سكوڵی زانست ، بەهاوكاری بەشی كیمیا وركشۆپێكیان سازكرد ،كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژ ی جیهانی سەلامەتی و تەندروستی لە شوێنی كار،  دكتۆرە(دیاری ئیبراهیم) سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی سكوڵی زانست و ڕێكخەری وڕكشۆپەكە  ڕایگەیاند: پەیامی وركشۆپەكە خستنەڕووی فشارە لە شوێنی كار و كاریگەری فشارە لەسەر ئاستی ئەنجامدانی كار بە شێوازێكی چالاك و بەرهەمدار،هاوكات بەشداریكردنیشە لە خستنەڕووی مەترسییەكانی شوێنی كار بە مەبەستی كەمكردنەوەی كارەسات و قوربانییەكانی كاركردن.

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی ووتیشی:ئامانج لە ڕێكخستنی ئەم وركشۆپە خستنەڕووی بنەماكانی سەلامەتی و تەندروستییە لە شوێنی كاردا ، پێناسەكردنی فشار‌و جۆرەكانی فشارە لە شوێنی كار و بەشداریكردن لە بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاكی بەردەوام وەك بەشیك لەو كەمپینەی كه ساڵانە لە ژێر دروشمی جیاوزدا بۆ ئەم ڕۆژە ڕێكدەخرێت .





 2016-04-28
 1197