دوو مامۆستای فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ گۆڤارێكی جیهانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌



دوو مامۆستای فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ گۆڤارێكی جیهانی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

 [email protected]

 

هەردوو مامۆستای بەشی تەلارسازیی فاكەڵتیی ئەندازیاریی زانكۆكەمان (پرۆفیسۆری یاریدەدەر شازاد جەمال) و (مامۆستاى یاریدەدەر رەوەند خەسرەو) ، توێژینەوەیەكی تایبەتیان بە شارى سلێمانی لە گۆڤارى  Energy for Sustainable Development بەرگى 31 لە مانگى نیسانى 2016 دا بڵاوكردەوە، بە ناونیشانى " كاریگەریی ئاراستەكردنى یەكەكانی نیشتەجێكردنى گەڕەكەكانى شاری سلێمانی لەسەر بەنموونەییكردنى لێدانى تیشكى خۆر لە رووى یەكسانیی و بەردەوامبەخشینەوە"

(Impact of orientation of residential neighborhoods on optimizing sustainable and equitable exposure of insolation—Case study of Sulaimani, Iraq )

هاوكات یەكێك لە هەڵسەنگێنەرەكانى توێژینەوەكە ووتوویەتی:" كە توێژینەوەكە قەبارەو مەوداى بابەتی بینا ئاست بەرزەكان فراوانتر دەكات". شایانى ئاماژەكردنە كە ئەم گۆڤارە جیهانیە دەزگاى ئیڵسیڤیەری ئەمریكیی دەریدەكات و هاوكۆلكەى كاریگەریی تۆمسن رۆیتەرز (Thomson Reuters Impact Factor )ەكەى 1.993 یە. 

 

 

 

 

 




 2016-04-29
 2058