یەکەم کۆنفرانسی (یەک تەندوستی) لە کوردستان بەڕێوەچوو



یەکەم کۆنفرانسی (یەک تەندوستی) لە کوردستان بەڕێوەچوو

 [email protected]

 یەكەم كۆنفرانسی یەك تەندروستی لەكوردستاندا و لەشاری سلێمانی بەسترا.

رۆژی 30-4-2016، لەهۆڵی راپەرینی كامپی كۆنی زانكۆی سلێمانی لەلایەن هەردوو سكوڵی پزیشكی و ڤێتەرنەری زانكۆی سلێمانی، بەئامادەبوونی وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری تەندروستی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وسەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەرانی گشتی پەیوەندار لە وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی تەندروستی، راگرانی سكوڵی پزیشكی و ڤێتەرنەری و چەند سكوڵێكی تر، كۆنفرانسی یەكەمی یەك تەندروستی لەژێر دروشمی (یەك تەندروستی-یەك پزیشكی- یەك كوردستان)  بەسترا.
 
هەرلەوكونفرانسەدا چەندین چالاكی ئەنجامدرا لەشێوەی بابەتی زانستی و پانێڵ و پێشانگا،  كونفرانسەکە بە سپۆنسەری  كۆمپانیای نۆرمۆنی دەرمان ئەنجامدرابوو، هەروەها لەلایەن تیمێك لە مامۆستایان و خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی و ڤێتەرنەرییەوە سەرپەرشتی دەكرا.
 شایەنی باسە لەهەمان كاتدا ساڵیادی رۆژی ڤێتەنەری بوو كە دروشمی ئەمساڵی ساڵیادەكە بریتی بوو لە دروشمی كۆنفرانسەكە کە (یەك تەندروستی)بوو.
 ئا. زانیار مەجید
 
 




 2016-05-02
 1137