كۆلێجی ڤێترنه‌ری به‌شداری له پرۆگرامی مه‌ولانا کرد له زانكۆی دجله له‌شاری ئامه‌د
[email protected]له‌ڕۆژانی (18/4) تا (29/4/2016) هه‌ردوو مامۆستای كۆلێجی ڤێترنه‌ری زانکۆی سلێمانی (پ.ی.د. سه‌ی علی حسین) و (پ.ی.د. علی حسین حسن) به‌شدارییه‌كی چالاكیان كرد له پرۆگرامی مه‌ولانا له زانكۆی دجله له‌شاری ئامه‌د له توركیا، به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆلێجی پزیشكی ڤێترنه‌ری زانكۆی سلێمانی ئه‌نجام درابوو.
چالاكییه‌كانی مامۆستایان به‌م شێوه‌یه بوو:
1 - به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ستافی مامۆستایان و فاكه‌ڵتی پزیشكی ڤێترنه‌ری زانكۆی دجله.
2 - وتنه‌وه‌ی وانه‌ی (Microbiology) به‌خوێندكارانی كۆلێجه‌كه.
3 - به‌شداریكردن له‌وانه‌ی (Clinic) له‌كێڵگه‌كاندا.
4 - سه‌ردانی مامۆستایان بۆ كلینكه ڤێترنه‌ریه تایبه‌ته‌كان.
له‌كۆتایشدا دوای پێدانی بڕوانامه به‌مامۆستایان، سوپاسی چالاکی و بەشدارییکردنیان لەپرۆگرامه‌كه کرا.



2016-05-08
1039