بەشی ئەندازیاریی شارستانی مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم ئەنجامدا



بەشی ئەندازیاریی شارستانی مەراسیمی ماڵئاوایی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم ئەنجامدا

 Kosar Othman ([email protected])

 بۆ یەکەم جار لە مێژوی فاکەڵتی ئەندازیاریدا و ڕۆژی (١١-٥-٢٠١٦) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو  لەمامۆستایانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی و خوێندکارانی سەرجەم بەشەکەمان، مەراسیمێک بۆ ماڵئاوایی لەخوێندکارانی قۆناغی چوارەم ئەنجامدرا.

لەوتەیەکیدا بەڕێز (پ.ی.د. ئاسۆ ڕووف مجید) ڕاگری فاکەڵتی بەوەکالەت باسی لەگرنگی مەراسیمەکە کرد. وێڕای هیوای سەرکەوتن خواستن بۆ ژیانی داهاتووی خوێندکاران ، ڕایگەیاند کە نامانەوێ ماڵئاوایتان لێبکەین بەڵکو لەدوای دەرچوون پێمان باشە کە پەیوەندی و سەردان هەر هەبێت لە نێوان فاکەڵتی ئەندازیاریی و خوێندکارانی دەرچوو.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (د. سیروان خورشید) سەرۆکی بەشی شارستانی  تیشکی خستەسەر ئەو چالاکیەکانەی کە بەدرێژایی ئەم ساڵی 2015-2016   دا بە ئەنجام گەیشتوون کە چالاکی زانستی بوون لەوانە (بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، ۆرکشۆپ، سیمنار، گەشتی زانستی) لە پاڵ چالاکیە جۆربەجۆرەکانی تردا. ڕۆڵی خوێندکارانی بەشی بەرزنرخان کە بەشدارو هاوکاربوون لە چالاکیەکان دا. هەروەها گرتەیەکی ڤیدۆی نمایشکرا سەبارەت بە چالاکیەکانی بەش.

پاشان خوێندکار (ئاری عادل) نوێنەری گشتی خوێندکاران و خاوەنی بیرۆکەی مەڕاسیمەکە، باسی لە گرنگی ڕۆڵی مامۆستایانی بەش کرد کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو دا درێخیان نەکردووە لە ئەرکەکانی سەرشانیان، و هانی خوێندکارانی قۆناغەکانی تری دا نرخی کاتی زانکۆی بزانن ،و ڕێز لەڕێنماییەکانی زانکۆ بگرن. سەرەڕایی نمایشکردنی وێنەی یادگاری خویندکاران، ژمارەیەک چالاکی میوزیک وهونەری پیشکەشکرا لەلایەن خوێندکارانەوە بەمەبەستی دڵخۆشکردنی ئامادەبووان.





 2016-05-24
 1099