تاقیكردنەوەی پراكتیكی خوێندكارانی كۆتا قۆناغی سكوڵی پزیشكی دەستیپێكرد



تاقیكردنەوەی پراكتیكی خوێندكارانی كۆتا قۆناغی سكوڵی پزیشكی دەستیپێكرد

 [email protected]

 رۆژی 2016/6/14 لە نەخۆشخانەی( شار) لە شاری سلێمانی تاقیكردنەوەی پراكتیكی نەشتەرگەری خوێندكارانی قۆناغی شەشەمی سكوڵی پزیشكی بەبەشداری 150 خوێندكار ئەنجامدرا ،كە كرابوون بە سێ‌ پانێڵەوە ، هەر پانێلەی 12 ستەیشنی تاقیكردنەوە بوو بەجۆرێك لەیەك كاتدا 12 خوێندكار لەلایەن 12 تیمی پزیشكییەوە لەپسپۆرە جۆربەجۆرەكانی نەشتەرگەری لەتاقیكردنەوەی كرداریدا بوون و بەجۆرێك هەر خوێندكارێك 5 خولەك لەسەر هەر ستەیشنێ دەمایەوە.

بەتێكڕایی 60 مامۆستای سكوڵی پزیشكی و زیاتر لە 15 پزیشكی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەشداربوون لەستەیشنەكانی تاقیكردنەوەكاندا. ئەم نمونە لەتاقیكردنەوە یەكێكە لە نمونە سەركەوتووە جیهانیەكان لەسكوڵە پزیشكییەكاندا.

(د.كۆسار محمد علی) سەرۆكی سكوڵی پزیشكی سەردانی نەخۆشخانەی شاری كرد لە كاتی تاقیكردنەوەكەدا و سوپاسی مامۆستایان و سەرۆكی بەشی نەشتەرگەری گشتی (د.اسماعیل حمەامین) و بەرێوەبەر و ستافی كارگێری نەخۆشخانەی شار كرد بۆ بەرێوەبردنی پرۆسەیەكی سەركەوتووی لەمجۆرە.

 





 2016-06-18
 1391