وتاری سه‌رۆكی زانكۆ له مه‌راسیمی چله‌و ئه‌ندێشه‌ی زه‌ڵمی


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز.. به‌یانیتان باش
میوانانی ئازیز .. به‌خێربێن بۆ چله‌و ئه‌ندێشه‌ی زه‌ڵمی
چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر زانا‌و مونه‌وه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی له ته‌مه‌نی نه‌وه‌دو سێ ساڵیدا بۆ یه‌كجاری چاوی لێكناو به جه‌سته جێیهێشتین، به‌ڵام رۆحی زه‌ڵمی، زانست و به‌خششه‌كانی زه‌ڵمی، هزری روون و تێڕوانینی نوێگه‌رانه‌و به‌رهه‌مه دانسقه‌و به‌پێزه‌كانی زه‌ڵمی، شانازییه‌كانی ئه‌م زانا ناودارو گه‌وره‌یه‌مان بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه.
پرۆفیسۆر زه‌ڵمی یه‌كێك له‌و زانا گه‌ورانه‌ی كورده، كه ده‌هێنێ هه‌میشه شانازی به كار‌و به‌رهه‌مه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی و كه‌سایه‌تی به‌رز و بلیمه‌تییه‌كه‌یه‌وه بكرێت.
ئه‌م پیاوه مه‌زنه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ فێربوون و خوێندن و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ته‌رخان كردووه. له جیهانی ئیسلامی‌دا پیاوێكی سه‌نگین و زانایه‌كی متمانه‌پێكراو، خاوه‌نی چه‌ندین بۆچوونی تایبه‌ت و فه‌توای بوێرانه‌و گرنگه، به‌جۆرێك هه‌میشه فه‌تواو بۆچوونه‌كانی نوێگه‌رانه‌و گوازرشت بوون له تێگه‌یشتنێكی مرۆیی و دادپه‌روه‌ری و دونیابینییه‌كی واقیعیانه بۆ ژیانی مرۆڤ.
له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌وه پرۆفیسۆر زه‌ڵمی، مونه‌وه‌رێكی دانسقه‌و بایه‌خداره كه نوسین و دیدو بۆچوونه‌كانی كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاری ئایینی و یاسایی لای تاكی كورد به‌تایبه‌تی و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌بووه‌و ده‌بێت.
جێی سه‌رنج و هاوكات مایه‌ی شانازییه بۆ ئێمه‌ی ئه‌كادیمیستانی كورد، كه هاوپیشه‌یه‌ك و هاوزمان و هاوخوێنێكمان به‌رهه‌م و نوسین و توێژینه‌وه‌و به‌خششه زانستی و ئه‌كادیمییه‌كانی له به‌شێكی زۆری زانكۆ‌و ناوه‌نده زانستییه باڵاكانی وڵاتانی ئیسلامی‌دا وه‌ك وانه‌ی سه‌ره‌كی ده‌خوێندرێت و وه‌ك سه‌رچاوه‌و ژێده‌ری گرنگی زانستی و ئه‌كادیمی له توێژینه‌وه‌و تێزه زانستییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه دانسقه‌و توێژینه‌وه زانستییه‌كانیدا، یه‌كێك له كتێبه هه‌ره به‌پێزه‌كانی ئه‌م مه‌زنه مرۆڤه، یاداشته‌كانێتی كه له دووتوێی دوو به‌رگدا چاپكراوه به‌ناونیشانی (كاروانی ژیانم)، هه‌میشه له كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتیدا واباوه زۆرێك له‌و كه‌سه ناودارانه‌ی یاداشته‌كانیان ده‌نوسنه‌وه به‌شێوه‌كی گشتی خۆیان له نوسینه‌وه‌و ئاماژه‌دان به كه‌موكورتی و هه‌ڵه‌كانی ژیانیان به‌دوورده‌گرن.
به‌ڵام پرۆفیسۆر زه‌ڵمی زۆر بوێرانه‌و راستگۆیانه هه‌موو وێستگه‌كانی ژیانی به زمانێكی ئه‌ده‌بی و چێژبه‌خش و پاراو تۆمار كردووه. به‌جۆرێك خوێنه‌ر كه ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی كرد، حه‌ز ده‌كات لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه دوو هێنده زیاتر بن.
یه‌كێك له خه‌مه گه‌وره‌كانی ئه‌م زانا‌و مونه‌وه‌ره گه‌وره‌یه‌مان، خه‌می نوێكردنه‌وه‌ی بیری ئایینی و خاوێنكردنه‌وه‌یه‌تی له‌و هه‌موو داب و نه‌ریته نه‌خوازراوانه‌ی تێكه‌ڵ به ئایینی پیرۆزی ئیسلام بوون و كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر بڕواداران داناوه. له‌وباره‌یه‌وه‌و له‌كاتی نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانیدا به وردی باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی كردووه‌و وێڕای خستنه به‌رچاوی چه‌ندین نموونه‌ی زیندوو، هاوكات رێگه‌چاره‌ی دروست و گونجاویشی دیاریكردووه.
پرۆفیسۆر زه‌ڵمی كه زۆر به راستگۆیی و بوێرانه یاداشته‌كانی ده‌نوسێته‌وه له شوێنێكدا ده‌ڵێت: "له ژیانمدا گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه دینداری ته‌نها عیباده‌ت نییه به‌ڵكو كرده‌وه‌ی چاك و هاوكاریكردنی خه‌ڵكه" له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند نمونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه كه چۆن دكتۆرێكی مه‌سیحی و دكتۆرێكی صوبی هاوكاری گرنگیان كردووه و ده‌ڵێت: تاماوم قه‌رزارباریانم.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه نموونه‌ی كه‌سێك ده‌هێنێته‌وه كه به‌رده‌وام عیباده‌تی كردووه و داوای هاوكارییه‌كی كه‌می لێ كردووه به‌ڵام به‌ده‌نگییه‌وه نه‌هاتووه‌و فه‌رامۆشی كردووه.
به‌ڕێزان..
ده‌بێت بوێری ئه‌وه‌مان هه‌بێت و پێ له‌و راستییه بنێین كه ناوه‌ندی ئه‌كادیمی ئێمه تا راده‌یه‌كی زۆر له ئاست ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌مان و فه‌لسه‌فه‌و هزرو به‌رهه‌مه زانستی و توێژینه‌وه ئه‌كادیمییه‌كانیدا كه‌مته‌رخه‌م بووه.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له كتێبه دانسقه‌كانی به‌تایبه‌ت له‌بواری شه‌ریعه‌ت و یاسادا له كۆلێژی یاسا‌و كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان وه‌ك وانه‌ی سه‌ره‌كی ده‌خوێندرێن و كتێبخانه‌ی زانكۆشمان به به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و توێژه‌رو خوێندكارانی خوێندنی باڵا وه‌ك ژێده‌ری سه‌ره‌كی سوودی لێوه‌رده‌گرن، به‌ڵام هێشتا خۆمان به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین و پێویسته له ئاینده‌دا بایه‌خی زیاتری پێبده‌ین و ساڵانه كۆنفرانسی گه‌وره‌ی زانستی بۆ سازبكه‌ین.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌ك زانكۆی سلێمانی و وه‌ك نه‌ریتی كاری زانستی و پیشه‌ییمان ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه‌و پێشوازی له هه‌ر ناوه‌ندێكی روناكبیری ده‌كه‌ین كه پرۆژه‌ی زانستی و رۆشنبیری هه‌بێت و بیه‌وێت به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانیدا ئه‌نجامی بدات.
له‌كۆتاییدا درود بۆ رۆحی زانا‌و مونه‌وه‌ری گه‌ورمان پرۆفیسۆر زه‌ڵمی ده‌نێرین و سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه له‌م بۆنه تایبه‌ته‌دا هاوكارمان بوون و له‌گه‌ڵمان ماندووبوون، به‌تایبه‌ت هاوڕێیانمان له بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ.
دووباره به‌خێرهاتنتان ئه‌كه‌م و هه‌میشه به‌خته‌وه‌رو سه‌رفرازبن.
پرۆفیسۆر د. سه‌لاحه‌ددین سه‌عید عه‌لی
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی
14/7/2016

