زانكۆی سلێمانی خولێك لە بواری كارگێڕی و بەهێزكردنی توانای كاركردن دەكاتەوە



زانكۆی سلێمانی خولێك لە بواری كارگێڕی و بەهێزكردنی توانای كاركردن دەكاتەوە

 [email protected]

 كۆلێژی بازرگانی زانكۆی سلێمانی خولێك لە بواری كارگێڕی و بەهێزكردنی توانای كاركردن دەكاتەوە لە كەمپی ناوشاری زانكۆی سلێمانی ، لە بەرواری 1بۆ 2016/8/18 و ناونوسین تا2016/7/28 دەبێت ،خولەكە چەند بوارێك لە خۆ دەكرێت( management-leadar،پڕۆتۆكۆڵ و ئەتەكێت، پڕۆگرامی ڕاوێژكاری)كە هەر خولێكیان بۆماوەی یەك هەفتە بەردەوام دەبێت.

شایەنی باسە ئەم خولە لە پێناو بەهێزكرن و بەرزكردنەوەی توانای كارگێڕی و  بەڕێوەبردنە لە دامەزراوە گشتی و تایبەتیەكاندا ، هەموو فێرخوازێكی ئارەزوومەند دەتوانێت بەشداربێت لە خولەكەدا كە لە لەلایەن مامۆستا و كەسانی پسپۆری ئەم بوارەوە دەوترێتەوە، وە هەولێكیش دەبێت بۆ ناساندنی بنەما و شێوازە كاریگەرەكانی كارگێڕی ئەویش بە پشت بەستن بە پڕۆگرامی سەركەوتوو، بۆ زانیاری زیاتر لە سەر شێواز و كاتی وتنەوەی وانەكان دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بكەن.

https://drive.google.com/file/d/0B1H4sE4yI6fjcUpoLVljV2J0Y0U/view?usp=sharing

 

 





 2016-07-27
 2579