کۆرسه‌كانی زمانی ئینگلیزی به‌رده‌وامه
[email protected]بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و كەلتوور ڕایده‌گه‌یه‌نێت که تاقیكردنه‌وه‌ی دیاری كردنی ئاست بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی IELTS و کۆرسی گشتی زمانی ئینگلیزی دواخراوه بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی2016/8/3 كاتژمێر(9:00ـــ11:00)ی سەرلەبەیانی لە ناو بەرێوبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری ده‌بێت لە كەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی.
هەر فێرخوازێكیش خوازیاری فێربوونی زمــــــــانی ئینگلیزیە یان دەیه‌وێت ئینگلیزیه‌كه‌ی باشتر و پــــاراوتر بكا‌ت ده‌توانێت سه‌ردانی سەنتەری زمان بکات بە مەبەستی ناو تۆمارکر‌دن، کۆرسەکانيش بە شێوازی سەردەمیانە و ئەکادیمی دەبێت و له لایه‌ن مامۆستای شاره‌زا و هه‌ڵگری بروانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆراوە ده‌وترێنه‌وه و پێكهاتووە لە (گفتوگۆکردن، خوێندنه‌وه، نوسین، تێگه‌یشتن و ووشه‌کاری).
کرێی بەشداربوون بۆ هەر ئاستێک بەم شێوەیەیە:
1- بۆ خولی درێژخایه‌نی IELTS بری(200000) دووسەد هەزار دینارە له فێرخواز وەردەگیرێت و به شیوازی سه‌رده‌میانه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر شیوازی( British Council ) دەكرێت، هەروەها بۆ خولی كورت خایه‌نی IELTS بڕی(70000) حەفتا هەزار دینارە وەردەگیرێت.
2- کۆرسی گشتی زمانی ئینگلیزی كە ماوه‌ی کۆرسەكە 10هه‌فته دەبێت و ئاسته‌کان (Elementary, Intermediate, Advance) لە خۆدەگرێت.
جێگای ئاماژەیە هه‌ر به‌شداربوویه‌ک له‌گه‌ڵ ناوتۆمارکردن لە سەنتەری زمان پێویسته تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بدات به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی ئاست و تاقیكردنەوەكەش لە هۆڵەكانی سەنتەر دەبێت لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، نهۆمی دووەمی ناو بەرێوبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری، بۆ خوێندکاری زانکۆ (بەکالۆریۆس) بری ( 100000) سەد هەزار دینارە، بۆ بەشداربووانی میلاکی زانکۆی سلێمانی بری ( 150000) سەد و پەنجا هەزار دینارە و بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی میلاکی زانکۆ و سەرجەم وەزارەتەکانن بڕی(200000) دووسەد هەزار دینارە، بۆ بەشداربوانی کەرتی تایبەت بڕی (250000) دوو سەدو پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت و پێویستە لەكاتی ناو تۆماركردندا فێرخواز (کۆپی پاسپۆرت و پێناسی فەرمانبەری، وێنه‌یه‌ک + بڕی پاره‌ی دیاریکراو)ی پێبێت.
2016-08-01
1716