راهێنەران سود لە توانا زانستییەکانی مامۆستایانی سکوڵی وەرزش وەردەگرن


لە مانگی ڕابردودا بەسەرپەرشتی یەکێتی یاری تۆپی پێی سلێمانی خولێکی بەهێزکردنی ڕاهێنەرایەتی بۆ پێدانی بڕوانامەی ئاستی (C) لە بەڕێوەبەرێتی وەرزش و لاوانی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
خولەکەکە لەلایەن وانەبێژی نێودەوڵەتی قاسم لزام-ەوە دەوترانەوە، بەمەبەستی بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ئاستی زانیارییەکانی ڕاهێنەرە بەشداربووەکان سێ مامۆستای سکوڵی پەروەردەی وەرزش بانگێشتی خولەکە کران بۆ پێدانی زانیاری لەسەر زانستی وەرزشی، کەبەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
١- بەڕێز مامۆستا دیار کمال وانەیەک لەبارەی گۆڵپارێز لەیاری تۆپی پێ و ڕۆڵی دەرون ناسی وەرزشی لەسەر گۆڵپارێز.
٢- بەڕێز مامۆستا تەنیا حسن وانەیەک لە بارەی خۆراکی وەرزشی ڕۆڵی لەسەر تواناکانی وەرزشکار.
٣- بەڕێز دکتۆرە دیمەن فرج وانەیەک لەسەر پێکانی وەرزشی و چنێتی چارەسەرکردنی پێکان.
جێی ئاماژەیە لەزۆرێک لەخولە وەرزشییەکان لەسەر ئاستی کوردستان پشت بەتوانا و زانیاریەکانی مامۆستایانی سکوڵی پەروەردەی وەرزش دەبەسترێت بۆ زیاتر بەرفراوانکردنی ڕۆشنبیری زانستی وەرزشی لە نێو وەرزشکاران.
سکوڵی وەرزشی



