ئەنجومەنی کۆلێژ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا
Kosar Othman ([email protected])پێشنیوەڕۆی یەکشەممە (٢٠١٦/٨/٢٨) بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی پ.ی.د.عەلی قادر عثمان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەرى راگر و سەرجەم سەرۆک بەشەکان ئەنجومەنی کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتى کۆبوونەوەیەکى تایبەتی ئەنجامدا.
کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەى وەرگرتنی ڕاستەوخۆی زانکۆیی و شێواز و چۆنیەتی خۆئامادەکردن و ڕێکخستنی تاقیکردنەوەکانی تایبەت بەو پرۆسەیە و دابینکردنی هۆڵ و دیاریکردنی ڕۆژ و شوێنی تاقیکردنەوەکانی هەر بەشێکی زانستی کۆلێژ ئەنجامدرا.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ

2016-08-31
1015