بڕوانامەی نێودەوڵەتی دەبەخشرێتە دوو مامۆستای سكوڵی وەرزش



بڕوانامەی نێودەوڵەتی دەبەخشرێتە دوو مامۆستای سكوڵی وەرزش

 [email protected]

دوای بەشداریکردنی لە خولێكی ڕاهێنەراندا لە شاری هەولێر بۆ ئاستی  ( A ) کە بەرزترین پلەی بڕوانامەیە بۆ ڕاهێنەر،(نازم جەبار)ی مامۆستا لە سکوڵی پەروەردەی وەرزش و سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزشی بنەڕەت لە زانكۆی سلێمانی ،توانی بڕوانامەی ( A ) بەدەست بهێنَت، كە خولەكە بەسەرپەرشتی یەکێتی یاری تۆپی پێی عێراقی و یەکێتی ئاسیاوی یاری ناوبراوبوو ،شایەنی باسە خولەكەش لە لایەن وانەبێژ(نیهاد سۆقار)ەوە دەوترایەوە کە وانەبێژێکی باوەڕپێکراوە لەسەر ئاستی جیهان و ئاسیا بە هاوەڵی ڕاهێنەر (ئەحمەد ئیبراهیم کە هەڵگری بڕوانامەی ( A )یە و ڕاهێنەرێکی ناسراوی ووڵاتی عێراقە.

 

 

هەروەها دکتۆر(یاسین عەبدولمەناف) مامۆستا  و سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری سکوڵی پەروەروەردەی وەرزش بەشداری لە خولێكی ڕاهێنەران بۆ ئاستی (B) کە دووەم بەرزترین پلەی بڕوانامەیە بۆ ڕاهێنەر لە مانگی ئەیلول پارساڵدا كرد لەشاری سلێمانیبە، خولەكە بە سەرپەرشتی یەکێتی یاری تۆپی پێی لقی سلێمانی وبە هاریکاری یەکێتی یاری ناوبراو لە ئاسیا ئەنجامدرا ،  خولەكەش لەلایەن وانەبێژی ( زیاد تۆفیق عەكوبە ) دەوترایەوە كە كه‌ خه‌ڵكی‌ ئوردونه‌ و له‌لایه‌ن فیفاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌ و توانای‌ پێدانی‌ بڕوانامه‌كانی‌ C–B-A ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ كیشوه‌ری‌ ئاسیاو جیهان هه‌یه‌.

 

جێی ئاماژەپێدانە لە بەرواری 2016/8/11 لەلایەن یەکێتی یاری تۆپی پێی عێراقی بڕوانامەی ئاستی( A ) ئاڕاستەی( نازم جەبار ) و بڕوانامەی ئاستی (B)یش ئاڕاستەی دکتۆر(یاسین عەبدولمەناف) کرا.

 پێویستە ئەوە بوترێت كە ئەم بڕوانامانە گرنگیەکی ئەرێنی دەبێت لە بە ئەکادیمی کردنی کاری ڕاهێنەر لە یانە وەرزشیەکانی کوردستان.

 





 2016-08-31
 1348