ماستەرنامەیەک لەسەرمێژوویی سیاسی پەیوەندیيەکانی ی. ن. ک
[email protected]رۆژی چوارشەممە 2016/8/24 لە هۆڵی بابان ی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکاری بەشی مێژوو (رێباز عەبدولکەریم قادر) بە ناونیشانی (پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان ساڵانی 1979-1989)ئەنجامدرا ،کە لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی سیاسیی بوو . پاش گفتوگۆیەکی وردی زانستی لە لایەن لیژنەی زانستیيەوە ماستەرنامەکە بە پلەیەکی باش وەرگیرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبون لە هەریەک:
1- پ.ی.د. یاسین خالید حەسەن سەرۆکی لیژنە
2- پ.ی.د.پشکۆ حەمەتاهیر عەبدولرەحمان ئەندام
3- پ.ی.د.هۆشمەند عەلی مەحمود ئەندام
4- پ.ی.د.کەمال عەلی محەمەد ئەندام و سەرپەرشتیار
2016-09-10
1275