مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە بواری زانستی کشتوکاڵدا دەکات
[email protected]مامۆستایەکی فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سلێمانی بەشداری لە کۆنفرانسی داڕشتنی بەرنامەی کاری پڕۆگرامی خوێندنی ماستەری MSc Food Identity 2016-2018 کرد لە وڵاتانی ئیتالیا و فەرەنسا.
Erasmus+ MSc Food Identity 2016-2018
For the development of traditional food products
لە زنجیرە چالاکییەکانیدا بەڕێز ( د. ڕێژین هارون محمد) سەرۆکی بەشی کارگێڕی کاری کشتوکاڵی و گەشەپێدانی ناوچەی گوندنشینARD لە فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵییەکان لە زانکۆی سڵیمانی بەفەرمی و لەسەر بانگێشتی پرۆگرامی Erasmus+ MSc Food Identity و بە نوێنەرایەتی زانکۆی سلێمانی بەشداری کرد لە کۆنفرانسی داڕشتنی بەرنامەی کاری پرۆگرامی خوێندنی ماستەری MSc Food Identity 2016-2018 لە وڵاتانی ئیتالیا و فەرەنسا
“15th conference, Le Master Food Identity de l’ESA défend les terroirs à travers le monde, 8th September 2016, Angers, France”
- لەم کۆنفرانسەدا بەڕێزیان سیمینارێکیان پێشکەش کرد و لەسەر سیستەمی خۆراکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .
"An Overview of the Food System in Kurdistan Region and in Iraq in the context of Middle East Region"
بە بەشداری کردنی بەڕێز د. ڕێژین کۆمەڵێک دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێنا بۆ زانکۆی سلێمانی و فاکەڵتی زانستە کشتوکاڵییەکان:
١- زانکۆی سلێمانی بە فەرمی بووە زانکۆی ئەندام و هاوکار Associated Partner لە بەرنامەکەدا . وە بەڕێز ( د. ڕێژین هارون محمد) بە فەرمی بوو بە نوێنەری زانکۆی سلێمانی و هەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرنامەی Erasmus+بۆ بەرنامەی MSc Food Identity و ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندن لە بەرنامەکەدا.
٢-ئاڵوگۆڕی خوێندکار) (Exchange student لە نێوان زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی ئەندام لەم بەرنامەیەدا لەڕێی ئەم بەرنامەیەوە.
٣- هاتنی خوێندکارانی بیانی بۆ زانکۆی سلێمانی بۆ مەبەستی توێژینەوە و خوێندن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
٣- هەلی دابینکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ مەبەستی خوێندنی ماستەر لەسەر ئەم بەرنامەیە.
٤- زانکۆی سلێمانی ئەتوانێت کارئاسانی بکات بۆ ئەو خوێندکارانەی کە خوازیارن ماستەر بخوێنن لەسەر ئەم بەرنامەیە
(* بڕوانامەی ئەم بەرنامەیە لۆگۆی پێنج زانکۆی ناسراوی جیهانی لەسەر ئەبێت؛ Universidad de León ، Università Cattolica del Sacro Cuore U.C.S.C ، University of Agricultural Sciences and Veterinary Medicine Cluj-Napoca ، Escuela Universitaria de Ingeniería Agrícola ، Ecole Supérieure d’Agricultures d’Angers (France).
٥- مامۆستایانی شارەزا و پسپۆڕ لە زانکۆی سلێمانی دەتوانن بەشدار بن لەم ئەم بەرنامەیەدا بە وتنەوەی وانە لە زانکۆکانی ئەندام لەم بەرنامەیەدا لە وڵاتانی فەرەنسا و ئیتالیا.
٦- ساڵانە چەند پرۆپۆزاڵێکی تایبەت بۆمەبەستی توێژینەوەی خوێندنی ماستەر لە کوردستانەوە ئامادە دەکرێت لەسەر ئەو کێشانەی پێویستە توێژینەوەی لەسەر بکرێت لە هەرێمی کوردستاندا بۆ خوێندکارانی بەشدارم لەم بەرنامەیەدا.
لینکەکان:
https://prezi.com/s7b6n6bwkkua/erasmus-msc-food-identity-2016-2018/
http://masterfoodidentity.com/
email address: [email protected]
http://masterfoodidentity.com/
email address: [email protected]
.jpg)

.jpg)



2016-09-18
3110