راگری كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری سەردانی وڵاتی بیلاڕوس دەكات
[email protected]د.فه‌ره‌یدون عبدالستار، راگری كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری له بەرواری(17بۆ2016/8/27) گه‌شتێكی زانستی بۆ زانكۆی (Grodno State Agrarian University)له وڵاتی كۆماری بیلاڕوس ئه‌نجامدا و لە ئەنجامدا:
1-سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و راگرایه‌تی كۆلێژی پزیشكی ڤێترنه‌ری زانكۆی (Grodno)یانكرد و له‌گه‌ڵ (پڕۆفیسۆر ڤیكتۆر ڤیكتۆر ۆڤیچ مالاشكا) راگری كۆلێژ كۆبووه‌وه و گشت تاقیگه‌كانی كۆلێژی ناوبراویان بەسەر كردەوە.
2-سه‌ردانی په‌یمانگای (Institute Of Microbiology) له‌شاری (Minsk)كرد كه له كۆمه‌ڵێك سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و تاقیگه پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ(Emily I.Kolomiets) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه كۆبوونه‌وه‌یەكیان ئه‌نجامدا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هەردوولا.
3-له لایه‌ن باڵیۆزی عیراق له بیلاڕوس(فارس علی الشكور) له باڵیۆزخانه‌ی عیراق بانگهێشتكران و گفتوگۆیەكی تێروته‌سه‌لیان ئه‌نجامدا، سه‌باره‌ت به‌خوێندنی باڵا له كوردستان و عیراق و بیلاڕوسیا.
4-نوێنەری زانكۆی سلێمانی توانیان له ڤێستیڤاڵێكی كه‌لتووری گه‌لانی سێ وڵات (بیلاڕوس و پۆڵندا و لیتوانیا) به‌شداریبكەن.

2016-09-19
1559