كتێبی "زاوزێ و زۆربوون له ئاژه‌ڵدا" بڵاودەكرێتەوە


دوو مامۆستای كۆلێجی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری كتێبێك بڵاودەكەنەوە كە باس لە شێوازی "زاوزێ و زۆربوون له ئاژه‌ڵدا" دەكات لەگەڵ چۆنیه‌تی كاری فسیۆلۆژی ئه‌ندامه‌كانیان.
كتێبی "زاوزێ و زۆربوون له ئاژه‌ڵدا" له‌نووسینی هه‌ردوو مامۆستای كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری(د. فه‌ره‌یدون عبدالستار ، د. تاڵیب غێدان منه‌ت)ە.
بابه‌ته‌كانی ئه‌م كتێبه له كۆمه‌ڵێك زانیاری به‌سوود پێكهاتووه، له‌باره‌ی كۆئه‌ندامه‌كانی زاوزێ و زۆربوون له‌ئاژه‌ڵه‌كان ،وە هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی كاری فسیۆلۆژی ئه‌ندامه‌كانیان روون ده‌كاته‌وه، بەجۆرێك هەموو ئه‌و كێشانه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه ده‌بنه هۆی په‌كخستنی پرۆسه‌ی زۆربوون.
جێی ئاماژەپێدانە ئەم پەرتوكە كه‌ڵكی زۆری ده‌بێت بۆ پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری و خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری و په‌یمانگا ڤێتێرنه‌رییه‌كانی كودستانیش بە تایبەتی.

