سیستەمی ئاو هەوای گەرم لەبەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی چاکدەکرێتەوە
kosarothman([email protected])وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریدا بەخەرجکردنی پارە بۆ چاکردنەوەی ئاو و هەوای گەرم لە بەشە ناوخۆیەەکانی زانکۆی سلێمانی ئەمەش پاش ئەوەدێت کە کۆمەڵێک خوێندکار ناڕەزاییان دەربڕی لەبەرامبەر نەبوونی ئاوو هەوای گەرم لەچەند بەشە ناوخۆییەکی زانکۆی سلێمانیدا.
ئەمڕۆ 15-11 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئاراس زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران بەسایتی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیاند کە وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریداوە بە خەرجکردنی پارە بۆ چاککردنەوەی ئاو و هەوای گەرم لەبەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانیدا لە زوترین کاتدا.
جێی باسە ساڵی پار بەهۆی ئاگر كهوتنهوه له بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی سیستەمی ئاو و هەوای گەرمی چەند بەشە ناوخۆییەکی زانکۆی سلێمانی زیانیان بەرکەوت.
2017-11-15
1581