له‌چله‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال دا هه‌واری زانكۆ سه‌وز كرا
kosarothman([email protected])ئه‌مڕۆ 16-11 له‌پێگه‌ی پرۆژه‌ی هه‌واری فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی به بۆنه‌ی چله‌ی كۆچی دوایی شكۆی نیشتمان،سه‌رۆك مام جه‌لال 84 نه‌مام وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ته‌مه‌نی پڕ شكۆی مام چێنرا.
ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی ئازاد هه‌مه‌وه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و د. میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و د. ئاراس فه‌ریق زه‌ینه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران و یاسین حسین به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی نیشته‌جێبوون و وه‌به‌رهێنانی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی شاری سلێمانی، له‌پێگه‌ی پروژهی هه‌واری فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سلێمانی به‌بۆنه‌ی چله‌ی كۆچی دوایی شكۆی نیشتمان سه‌رۆك (مام جه‌لال) 84 نه‌مام وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ته‌مه‌نی پڕ شكۆی مام چێنرا.
لای خۆشیانه‌وه هه‌ر یه‌ك له كاروان كه‌ریم خان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆژه‌كه و بایز محه‌مه‌د ئاغا به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی پرۆژه‌كه له‌سلێمانی و كاردو عه‌بدالواحد به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راوێژكاری، به‌خێرهاتنی میوانه‌كانیان كرد‌و له‌و چالاكییه‌دا 84 نه‌مام وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ته‌مه‌نی پڕ شكۆی سه‌رۆك مام جه‌لال و وه‌ك ده‌ستپێكی سه‌وزكردنی پرۆژه‌كه چێنرا.


2017-11-16
1620