ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman([email protected])

ئەمڕۆ 21-2-2018، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن حسێن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ (13)ەیەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2017- 2018 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی زانکۆ ئەنجامدا.

سەرەتای كۆبونەوەكە بەكاروباری خوێندكاران دەستیپێكرد پاشان سەرۆكی زانكۆی سلێمانی داوای لەراگرەكان كرد كە بۆ لەمەودوا هەموو چالاكییەك جگە لەچالاكییە زانستییەكان قەدەغە بكرێت تا زانكۆ نەبێتە شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هیچ حیزب و لایەنێك، وتیشی تەنها نوێنەرایەتی گشتی خوێندكاران دەتوانێت كاروچالاكی بكات لەناو زانكۆدا جگەلەوەش بەبێ ڕەزامەندی سەرۆكایەتی زانكۆ هیچ چالاكییەك ئەنجامنادرێت، وتیشی لەوەرزی بەهاردا جگە لە گەشتی زانستی هیچ گەشتێكی ترمان نییە لە زانكۆی سلێمانیدا.
پاشان پرۆژەی ISO خرایە بەر دەست راگرەكان و باس لەو پرۆژەیە كرا كە تاچەند زانكۆی سلێمانی وەكو دەزگایەكی ئەكادیمی دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت .
دواتر سیمینارێك لەسەر دڵنیای جۆری پێشكەشكرا بۆ بەرچاو ڕوونی راگرەكان بۆ ئەوەی بزانن كە چی بكەن تا زانكۆی سلێمانی بتوانێت لەرانكیندا پلەی بەرز تۆمار بكات و هەروەها چۆن وابكەن كەدڵنیای جۆری بخەنە ئاستی خۆی .
 




 2018-02-21
 1209