بە بڕیاری سەرۆكی زانكۆ سبەینێ تاقیكردنەوەكان ئەنجام نادرێن
[email protected]بەهۆی رووداوی ئاگركەتنەوە لە یەكێك لە باڵەخانەكانی بەشە ناوخۆیی كوڕان لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا تاقیكردنەوەكانی سبەی رێكەوتی ٢٠١٨/٥/٢٧ جگە لە كۆلێژی یاسا لەسەرجەم كۆلێژو بەشەكانی تری زانكۆ لە هەردوو كەمپی نوێ و ناوشار دوابخرێت بۆ رۆژی دواتر رێكەوتی ٢٠١٨/٥/٢٨ .
لەمبارەیەوە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆ رایگەیاند: بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە بەشێك لە باڵەخانەی (BD3) كە ساڵی پاریش بەهۆی رووداوێكی هاوشێوەی ئاگركەوتنەوە داخراوە تاقیكردنەوەكانی سبەینێ كۆتای ساڵ بو ماوەی یەك رۆژ دوا دەخرێت سەرۆكی زانكۆ ئەوەشی رایگەیاند: كە بڕیارەكە كۆلێژی یاسا ناگرێتەوە .
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند: خۆشبەختانە رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە وچونكە ئەو باڵەخانەیەی بەشی ناوخۆی لە دوای رووداوی ساڵی پار چۆل كراوە و هیچ خوێندكارێكی لێنەبووە.
شایانی باسە ، ساڵی پار بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە بەشی ناوخۆیی (BD3) كە بوو بەهۆی گیان لە دەستدانی كاردۆ جەبار كارمەندی ئاگركوژێنەوەی سلێمانی بە بڕیاری بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی و بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران باڵەخانەكە داخرا .
2018-05-26
876