سەرۆكی زانكۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بەسەر دەكاتەوە



سەرۆكی زانكۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بەسەر دەكاتەوە

 [email protected]

بەمەبەستی بەسەركردنەوەی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی كۆلێجەكانی بەسەركردەوە.
ئەمڕۆ 29-5-2018، دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە یاوەری دكتۆر ئاراس زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی لە كۆلێج و بەشەكانی زانكۆ بەسەر كردەوە.
تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی كۆلێجەكان لە 26-5-2018، ەوە  دەستیپێكردەوەو تاكو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

 

 
  
 




 2018-05-29
 880