سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی بیرمه‌ندی كورد پ.د.كه‌مال مه‌زهه‌ر ده‌كات
[email protected]
رۆژی هه‌ینی ١٩-١٠-٢٠١٨ ، پ.ی.د.ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی له شاری بۆن لە ئەڵمانیا سه‌ردانی بیرمه‌ند و مێژوونوسی ناوداری گه‌لی کورد پرۆفیسور د.که‌مال مه‌زهه‌ر کرد كه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ژێر چاودێری پزیشکی دایه.
له‌وبه‌سه‌رکردنه‌وه‌یه دا سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی وێرای هیوای زوو چاکبوونه‌وه ئاماژه‌ی کرده رۆڵی گه‌وره‌ی د.که‌مال مه‌زهه‌ر که زیاتر له نیو سه‌ده له ته‌مه‌نی بۆ کۆکردنه‌وه و نووسینی مێژووی کورد ته‌رخانكردووه ، كه له رێی به‌رهه‌مه ناوزه‌کانیه‌وه به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و روسی حه‌قیقه‌تی مێژووی دێرین و هاوچه‌رخ کوردی به جیهانی ناسێندرا و چیتر مێژووی گه‌لی كورد له زاری رۆژهه‌ڵاتناسه بیانییه‌وه نه‌گیردرێته‌وه . له درێژه‌ی قسه‌كانی دا پ.ی. د.ره‌زا حه‌سه‌ن وتی: به هۆی ئه‌م بیرمه‌نده‌وه وێنه‌کی راست له‌باره‌ی فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری کورد له جیهاندا به‌دی هاتووه و بووه به سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌عریفی بۆ گه‌لی کورد. هه‌روه‌ها سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی سۆپاس هه‌ریه‌که له به‌رێزان حمیدی رەشیدیان و مامۆستا فازیل و کاک محمد و کاک ھیوا و کاک کامەران کرد که ھەلەی ئه‌وه‌یان بۆ من رەخساند له نزیکه‌وه‌و چاو به به‌رێز پرۆفیسور د.که‌مال مه‌زهه‌ر بکه‌وێت.
مێژوونوس و ئه‌کادیمیست و بیرمه‌ندی ناوداری کورد پرۆفیسور د.که‌مال مه‌زهه‌ر له ١٤ی شووباتی ١٩٣٧ له ئاغجه‌له‌ر سه‌ربه شاری که‌رکوک له دایک بووه، کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی له شاری به‌غدا ته‌واو کردووه پاشان ده‌چێته یه‌کێتی سۆڤیه‌تی و له ئه‌نستیتۆتی ڕۆژھه‌ڵاتناسیی سه‌ر به زانسته‌کانی سۆڤیه‌ت دکتۆرا به‌ده‌ست ده‌هێنێت پاش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ عێراق چه‌ندین ساڵ له زانکۆکانی به‌غدا و موسته‌نسرییه و چه‌ندین په‌یمانگای ئه‌کادیمی تری ناوخۆی له بواری گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌راست و دوور وانه‌ی ده‌ڵێته‌وه. ماوه‌یه‌ک وه‌ک سکرتێری گشتی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆک کۆری زانستی کوردی بوو بۆ کاروباری زانستی له نێوان ساڵانی ١٩٧١ بۆ ١٩٧٥.
مێژوونووسی کورد دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر خاوه‌ن چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه وبه‌رهه‌می مێژووییه که ژماره‌یه‌كی زۆریان بۆ سه‌ر زمانه‌جیهانییه‌كان وه‌رگێردراوه‌ن:
-
کوردستان له ساڵانی شه‌ڕی جیھانیی یه‌که‌م (دوو چاپ ساڵی ١٩٧٧ و ١٩٨٤)
-
رۆڵی گه‌لی کورد له شۆرشی١٩٢٠ی عێراق دا
-
چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوه‌راست
-
چەند وانە لە سەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ
-
چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ک له مێژووی هاوچه‌رخی عێراق
-
کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانى حکومەتى بەریتانیا
-
ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی
-
مه‌کیاڤێلی و مه‌کیاڤێلیسم
-
راپه‌رین
-
چینی کرێکاری عێراق
-
حه‌قیقه‌ته‌کانی مێژووی کورد
-
مێژوو
-
تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنوسی کوردی‌دا
-
چەند وتارە سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان
ده‌یان به‌رهه‌می تر...
2018-10-20
957