وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕی 100 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی پێدوایستی كلینیكی كۆلیجی پزیشكی ددانی سلێمانی تەرخاندەكات
kosar othman([email protected])وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕی 100 ملیۆن دیناری بۆ كڕینی پێدوایستی كلینیكی كۆلیجی پزیشكی ددانی سلێمانی تەرخاندەكات.
دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند دوو داواكاری خوێندكارانی هەردوو كۆلێجی پزیشكی ددان و پەرستاری ئاڕاستەی زانكۆ كراوە , بەڵام تەنها داواكاری خوێندكارانی پزیشكی ددان پەیوەندی بە زانكۆ و خوێندنی باڵاوە هەیە و ئێمەش داواكانیان بۆ جێبەجێ دەكەین و لەوبارەیەوە وەزارەت بڕی 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكردووە , دكتۆر رەزا وتیشی هەرچی داواكاری خوێندكارانی پەرستارییە پەیوەندی بە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە نییە بۆیە داوا لە خوێندكاران دەكەین بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.
2018-10-23
1270