ئەنجومەنی زانكۆ لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە
[email protected]ئەمڕۆ 30-10-2018، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆكی زانكۆ و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، كۆبوونەوەیەكی نائاسایی تایبەت بە ئامادەكارییەكان بۆ یادی یوبیلی زێرینی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی رێكخست .
سەرەتای كۆبوونەوەكە پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پیرۆزبایی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەروەها تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە ئامادەكارییەكان بۆ یادی 50 ی ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی كە بڕیارە لە مانگی ئایندەدا بەڕێوەبچێت.
هەرلە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پێشنیارانە كرا، كە بۆ بەڕێوەچوونی چالاكییەكانی یادەكە خراونەتەڕوو، هەروەها باس لە وردەكاری كارو چالاكییەكان كران و شێوازی بەڕێوەچوونیان بە وردی تاوتوێكرا، هەروەك باس لە رێكخستنی پرێس كۆنفرانسێك كرا بۆ راگەیاندنی كات و شوێن و دەستپێكردنی یادەكە، كە كەناڵەكانی راگەیاندن تێدا بەشداردەبن، كە كات و شوێن و بەرنامەكانی یادەكەی تێدا رادەگەیەنرێت.


2018-10-30
773