هەڵمەتێكی فراوانی پاككردنەوە لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو
[email protected]ئەمڕۆ 1-11-2018، لە ژێر چاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، هەڵمەتێكی فراوانی پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكانی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی ئەنجامدراو تێیدا سەرجەم بەشە ناوخۆییەكان و باخچەكانی كەمپی نوێ پاككرانەوە.
هەرلەو بارەیەوە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند: ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبێت بۆ زیاتر پاك راگرتن و پاراستنی باخچەو شوێنە جیاجیاكانی زانكۆ، چونكە ئەم دامەزراوەیە شوێنێكی گرنگە لە شاری سلێمانی و پاك راگرتن و جوانی شوێنەكە بۆ خۆی سیمای پێشكەوتن و شاستانییەتی شاریش پیشاندەدات، بۆیە لێرەوە داوا لە خوێندكاران دەكەین كە پاك و خاوێنی شوێنەكانی زانكۆ رابگرن، چونكە بیناو شوێنە جیاجیاكانی زانكۆ موڵكی هەموو لایەكە بۆیە دەبێت وەك ماڵی خۆیان مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و پاك و خاوێنی رابگرن.







2018-11-01
527