زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ڤیرۆنیژی روسیا رێكەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد
[email protected]هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی ڤیرۆنیژی روسیا رێكەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد.
ئەمڕۆ 7-11-2018، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە هاورێیەتی د. ئاراس فەریق زەینەڵ جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د. كاوە محەمەد ئەمین جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆو د. كارزان غەفور بەرێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی زانكۆ پێشوازی لە پرۆفیسۆر ڤلادیمێر رۆدیۆنۆڤ و وەفدی هاوڕێی كرد كە بەمەبەستی بەستنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی لە زانكۆی ڤیرۆنیژی روسیاوە سەردانی زانكۆی سلێمانیان كردبوو.
لەو دیدارەدا سەرەتا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بەوردی باسی لە مێژوو و رۆڵی گرنگی زانكۆی سلێمانی كرد لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق، پاشان باس لە بوارەكانی بەستنی پەیوەندی زانستی و ئەكادیمی نێوان هەردوو زانكۆ كرا.
دواتر هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی كردنەوەی بەشی زمانی روسی كرد لە كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی .
لە كۆتایی دیدارەكەدا هەدوو زانكۆ رێكەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتنیان واژۆكرد.
















2018-11-07
780