چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی سلێمانی مێژوویەكی دێرین.. ئەمڕۆ سبەی پرشنگدار لە كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان بەڕێوەچوو
[email protected]ئەمڕۆ 12-11-2018، بە چاودێری پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئیبتسام ئیسماعیل، راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، لەژێرناوی (سلێمانی مێژوویەكی دێرین.. ئەمڕۆ سبەی پرشنگدار) چوارەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی، كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە هۆڵی كۆماری كوردستان لە كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی بەڕێوەچوو.
سەرەتای كۆنفراسەكەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئیبتسام ئیسماعیل، راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، وتارێكی پێشكەشكردو ئاماژەی بە گرنگی ئەم جۆرە كۆنفرانسە زانستییانە كرد لە شاری سلێمانی بەتایبەت زانكۆی سلێمانی كە مەڵبەندێكی مەعریفی و زانستی شاری سلێمانییە، هەروەها بە كورتی باسی لە مێژووی پڕ سەروەری شاری سلێمانی كرد كە لە رووی رۆشنبیری و زانستییەوە لەناوچەكەدا ناوبانگێگی دیاری هەیە، ئەوەشی راگەیاند: كە زانكۆی سلێمانی وەك ناوەندێكی زانستی و مەعریفی لە سلێمانی رۆڵی كاریگەری هەبووە لە مێژووی پڕشانازی شاری سلێمانیدا كە وەك زانكۆی دایك لە هەرێمی كوردستان، ئەژماردەكرێت و لە ئێستاشدا زانكۆی سلێمانی لە پلەی پێشەوەی زانكۆكانی كوردستانەو لە سەر ئاستی ریزبەندی زانكۆكانی جیهانیش زانكۆی سلێمانی لە پلەیەكی باشدایە.
دواتر د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەو بۆنەیەوە وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: مێژووی پڕ سەروەری و ناوەندە مەعریفی و زانستییە گرنگەكەی زانكۆی سلێمانی رۆڵی زۆر كاریگەری لە ناساندنی سلێمانی بە شاری رۆشنبیری.
پاشان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند: زانكۆی سلێمانی وەك ناوەندێكی مەعریفی و زانستی لە شاری سلێمانی هەمیشە پێشەنگی پێشكەوتنخوازی و بیری نوێخوازی بووە، وتیشی: ئەنجامدانی ئەم جۆرە كۆنفرانسە نێودەوڵەتییانە بۆ خۆی كاریگەری و گرنگی خۆی هەیە بۆ شاری سلێمانی.
راشیگەیاند: وەك زانكۆی سلێمانی هەمیشە هاوكارو پشتیوانتان دەبین لە ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی بە ئامانجی بەرەو پێشبردنی بواری زانستی و مەعریفی لە شاری سلێمانی و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی زانكۆ، هەروەها زۆر سوپاسی ئەو كەسانەی كرد كە رۆڵیان هەبووە لە ئامادەكردن و رێكخستنی كۆنفرانسەكە.
دواتر فیلمێك لەسەر مێژووی شاری سلێمانی و كەسایەتیە دیارەكانی مێژووی شارەكە نمایشكرا، پاشان پانێڵەكانی یەكەم رۆژی كۆنفرانسەكە دەستی پێكرد كە لەسەر جیۆپۆڵۆتیك و مێژووی پڕ سەروەری شاری سلێمانی بوو .
جێگای باسە ئەم كۆنفرانسە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و تێیدا چەندین، توێژینەوەی زانستی لەسەر مێژوو جوگرافیاو جیۆپۆلۆتیكی شاری سلێمانی پێشكەشدەكرێت.




.jpg)


2018-11-12
907