ریزبەندی راگەیەنرا.. زانكۆی سلێمانی پێشەنگە



ریزبەندی راگەیەنرا.. زانكۆی سلێمانی پێشەنگە

 [email protected]

لەڕیزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا بۆ خوێندنی ساڵی 2017-2018  زانكۆی سلێمانی ریكۆردی نوێ‌ تۆمار دەكات و پلەیەكی تر بەرز دەبێتەوە.
لەڕیزبەندی نیشتمانیی زانكۆ حكومی‌و ئەهلیەكانی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ لەڕێوڕەسمێكدا  وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت راگەیەنرا، زانكۆی سلێمانی پلەیەكی دیكە بەرزبۆتەوەو لەگرۆپی (B)دا لەپێشەنگی زانكۆكاندایە.
ریزبەندی نیشتمانی وەزارەت لەسەر بنەمای كۆمەڵێك پێوەری نێودەوڵەتی زانستی ئاستی زانكۆكانی پولیٍَن دەكرێن و ئەمساڵ گرۆپی (B) بە گروپی یەكەم دێت كە باشترین زانكۆكان لەخۆدەگرێت ‌و زانكۆی سلێمانی لەپلەی دووەمی گروپی یەكەمدایە و زانكۆی سەلاحەدینیش بە پلەی یەكەم و سۆران بە پلەی سێیەم دێت. 
جێی ئاماژەبوكردنە، بۆ ساڵی خوێندنی (2016 – 2017)، زاكۆی سلێمانی لە گروپی (B) و پلەی سێیەمدا بوو، بەڵام ئەمساڵ توانیویەتی پلەیەكی زانستی تر پێشبكەوێت و ببێت بە پلەی دووەم لە گروپەكەدا.

ریزبەندی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان:
گروپی (B) پێك دێت لە: زانكۆی سەلاحەددین ، زانكۆی سلێمانی ، زانكۆی سۆران ، زانكۆی كوردستان ، زانكۆی كۆیە ، زانكۆی هەولێری پزیشكی. 
گروپی (C) پێك دێت لە : زانكۆی چەرمۆ ، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ، زانكۆی دهۆك ، زانكۆی گەرمیان ، زانكۆی زاخۆ و زانكۆی راپەڕین.
گروپی (D) پێك دێت لە : زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك ، زانكۆی پۆلتەكنیكی هەولێر و زانكۆی هەڵەبجە.

ریزبەندی زانكۆ ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان:
گروپی (B) پێك دێت لە : زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی، كۆلێژی ئیشق، زانكۆی جیهان -‌ هەولێر، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، زانكۆی كۆمار و زانكۆی نەورۆز.
گروپی (C) پێك دێت لە: زانكۆی جیهان لە كۆیە، زانكۆی جیهان لە سلێمانی، زانكۆی جیهان لە دهۆك، زانكۆی لوبنانی فڕەنسی.

 





 2018-11-21
 2945