بروسكه‌ی پیرۆزبایی سه‌رۆكی زانكۆ
[email protected]به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی نیشتمانیی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانكۆی سلێمانی له‌ڕیزبه‌ندییه‌كدا، پرۆفیسوری یاریده‌رده‌ر د. ره‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی برۆسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران ده‌كات.
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه
مامۆستایان ، فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران ئازیز...
به‌بۆنه‌ی راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی نیشتمانیی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2017-2018) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكه‌مان پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م، زانكۆی سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌و پله‌یه‌كی باشتر له‌ڕیزبه‌ندی نیشتمانیی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا.
پێشه‌نگبوونی زانكۆی سلێمانی له‌ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵ و ماندبوونی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی خوێندنی باڵا له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانس و كۆڕ‌و سیمیناری نێوده‌وڵه‌تیدا.
دووباره ده‌ستان خۆش بێت و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له هه‌موولایه‌ك پیرۆزبێت
پ. ی. د.ره‌زا حه‌سه‌ن
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی
2018-11-21
1128