سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە وەفدێكی وەزارەتی پیشەسازی عیراق دەكات



سەرۆكی زانكۆ پێشوازی لە وەفدێكی وەزارەتی پیشەسازی عیراق دەكات

 [email protected]

ئەمڕۆ 22-11-2018، پرۆفیسۆری یایدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی وەزارەتی پیشەسازی عیراق كرد.

لەدیدارێكدا كە پرۆفیسۆری یایدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د. ئیبتسام ئیسماعیل راگری كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتییەكان و د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمەیەكان و راگەیاندن، ئامادەی بوون، لەگەڵ وەفدی میوان گفتوگۆ لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرا لەبواری گۆڕینەوەی زانیاری و پتەوكردنی پەیوەندییە ئەكادیمییەكان لە نێوان هەردوولا.
هەرلەو دیدارەدا پرۆفیسۆری یایدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی جەختیكردەوە، لەسەر گرنگی دروستكردنی پەیوەندی ئەكادیمی و زانستی و هاوكاری لەنێوان زانكۆی سلێمانی و وەك دامەزراوەیەكی ئەكادیمی و زانستی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی بۆ بابەتی ئاسانكاری بۆ ئەنجامدانی تویژینەوەی زانستی و بەكارهێنانی تاقیگەكان بۆ توێژنەوەی زانستی.
وەفدی وەزارەتی پیشەسازیی عیراق بە سەرۆكایەتی ئەندازیار عەبدلغەنی فەخری ئال جەعفەری سەردانی زانكۆی سلێمانییان كردبوو.
 
   




 2018-11-22
 479