ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە



ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كۆبووەوە

 [email protected]

ئەمڕۆ 22-11-2018، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكیەتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ كۆبووەوە.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ مەراسیمی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی كە لە 28 و 29 ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
هەرلە كۆبوونەوەكەدا لەلایەن ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی كارەكانی لیژنەی راگەیاندنی رێورەسمی یادی 50 ساڵەی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆیان لەبارەوەكراو پێشنیاری ئەندامانی ئەنجومەن لەبارەی كارەكانی ئامادەكاری بۆ یوبیلی زێڕینی زانكۆ تاوتوێكران.




 2018-11-22
 788