زانكۆی سلێمانی دڵنیایی دەداتە خوێندكاران بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان
[email protected]ئەمڕۆ 25-11-2018، د. ئاراس فەریق زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم كێشەو كەموكوڕی بەشە ناوخۆییەكان چارەسەردەكرێن، و لەو رووشەیەوە دڵنیایی تەواوی دایە خوێندكاران كە لەگەڵ تەواوبوونی كاری تەندەرین لەگەڵ كۆمپانیاكانی پاككەرەوەو كافتریاكان ئەو كێشانە كۆتاییان دێت .
راشیگەیاند: بابەتی دواكەوتنی تەندەرین ئەوەیە بەپێی یاسا هەموو ساڵێك دەبێت زانكۆ تەندەری نوێ لەگەڵ كۆمپانیاكانی پاككەرەوەو بەكرێدانی كافێتریاكان ئەنجامبدات، بۆیە بەپێی یاساو رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، بڵاوكردنەوەو كردنەوەی تەندەرین بۆ كۆمپانیاكان ماوەیەكی پێدەچێت، بۆیە لە لەماوەیەكی نزیكدا زانكۆ تەندەرین لەگەڵ ئەو كۆمپانیاكان دەكاتەوەو هەر راستەوخۆ دوای كردنەوەی تەندەرین دەرچوونی بۆ كۆمپانیا كێشەی بەشە ناوخۆییەكان چارەسەر دەبن.
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ راشیگەیاند: بۆ مەسەلەی سەرپەرشتیاری بەشە ناوخۆییەكان، سەرۆكایەتی زانكۆ لە ئێستادا كەسێكی تری بە شێوەیەكی كاتی لەو جێگەیە داناوە بۆ بەڕێكردنی ئیشوكارەكانی بەشە ناوخۆییەكان تاكو سەرۆكایەتی زانكۆ كەسێك بۆ ئەو شوێنە دیاری دەكات .
هەرلەو كۆنگرە رۆژنامەنووسیدا نوێنەری خوێندكاران و نوێنەری خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان ئامادەبوون.


بۆ بینینی تەواوی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكە كلیك لێر بكە:
2018-11-25
722