زانكۆی سلێمانی بەشداری كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی مالایای كرد لە مالیزیا



زانكۆی سلێمانی بەشداری  كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی مالایای كرد لە مالیزیا

 [email protected]

شاندێكی زانكۆی سلێمانی بەشداری  كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی زانكۆی (مالایا)ی  وڵاتی مالیزیا كردو تێیدا دوو توێژینەوەی زانستی لەسەر بابەتی نانۆ تەكنەلۆجی پێشكەشكرد.

رۆژی 19-11-2018، شاندێكی زانكۆی سلێمانی سەردانی وڵاتی مالیزیای كرد بە ئامانجی بەشداریكردن لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە زانكۆی مالایا لە شاری كوالالامپوری پایتەختی ئەو وڵاتە.
شاندەكەی زانكۆی سلێمانی پێكهاتبوون لە پ. د. كاوە عەبدوڵڵا ئەمین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و د. رەهێڵ فەرەیدون كە وەك شاندی زانكۆی سلێمانی لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی مالایا لە مالیزیا بەشداربوون و دوو توێژینەوەی زانستی لەسەر بابەتی نانۆتەكنەلۆجی-یان  پێشكەشكرد.
لهەرلەو سەردانەدا شاندی زانكۆی سلێمانی توانیویانە پەیوەندییەكی باش بۆ لێكتێگەیشتن و لێكنزیكبوونەوە لە پێناو هاوكاریكردنی یەكتر لە بواری زانستی و ئەكادیمی، ببەستن تا كاركردن بۆ ئیمزاكردنی لێكتێگەیشتن لە نێوان زانكۆی سلێمانی و هەردوو زانكۆی مالایاو  پاریك لە وڵاتی مالیزیا، لە پێناو دروستكردنی پەیوەندی بەهێز لەسەر گۆڕینەوەی زانیاری و هاوكاریكردنی یەكتر لەبواری ئەكادیمی و زانستی 
لە كۆنفرانسی زانستی نێودەڵەتی زانكۆی مالایا، چەندین زانكۆی باوڕپێكراو ئاست بەرز لە چەندین وڵاتی جیهان بەشداریان كردبوو، كە زانكۆی سلێمانیش یەكێك لە بەشداربووانی كۆنفرانسەكە، كە بە پێشكەشكردنی دوو توێژینەوەی زانستی لە بواری نانۆ تەكنەلۆجی بەشداری كرد.




 2018-11-25
 897