سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ كارمەندانی بەشی صیانە كۆبوویەوە
kosar othman([email protected])ئەمڕۆ 11/26 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ویاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران لەگەڵ كارمەندانی بەشی صیانەی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئەو كێشەو كەمووكوڕیانەی كە ڕووبەڕووی بەشە ناوخۆییەكان بووەتەوە كۆبوویەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن باسی لەوەكرد بەهۆی بوونی چەند بینایەكی گەورەوە سستمێكی موعەقەدی گەرمی و ساردییەوە ئەم كێشانە ڕوبەڕوومان بۆتەوە بەڵام بەهەوڵی هەموو لایەك دەبێت لەكەمترین ماوەدا چارەسەر بكرێن وتیشی دەمەوێت لەڕێگەی چەند تیمێكەوە سیستمی گەرمی و ئاوی گەرمی بەشە ناوخۆییەكان چارەسەربن باسی لەوەش كرد كە ئەوان كێشەیان لەنەبوونی پارە نییە بەڵكو كێشەیان لەنەبوونی چارەسەرنەكردنی كێشەی بەشە ناوخۆییەكان هەیە.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی لەوە كرد ئەوانەی لەبەشە ناوخۆییەكاندان هەموو وەكو مناڵی خۆمان وان ئێمە دەبێت خزمەتیان بكەین و ئامۆژگاری و ڕێنماییان بكەین كە خەمخۆر بن و ئەوانیش هەست بەبەرپرسیاری بكەن بەرامبەر ئەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێن.
وتیشی ئێمە هەموو پێكەوە دەبێت كێشەكان چارەسەر بكەین و سیستمی ساردی و گەرمی بەشە ناوخۆییەكان رێكبخەین و دەبێت بەدڵسۆزانە خزمەتی زانكۆی سلێمانی بكەین و هەریەكێك لە ئێمە خۆی بەبەرپرس بزانێت لةكارو ئةركي خؤيداو هاوكار بن تا كێشەكان چارەسەر دەكرێن.
لای خۆشیانەوە كارمەندانی بەشی صیانە دڵنیاییان دایە سەرۆكی زانكۆ كە بة هةولَ و ثشتيواني بةرِيَزيان لەكەمترین ماوەدا كێشەو كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن تا خوێندكارن بێبەش نەبن لەبوونی خزمەتگوزارییەكان.
2018-11-26
528