سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەگەل چەند پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو كۆبوویەوە
kosar othman([email protected])
ئەمڕۆ 11/26 هەردوو پەرلەمانتاران د.شێركۆ جەودەت و مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی لەفراكسیۆنی یەكگرتوو لەسەر ئەو كێشانەی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەشە ناوخۆییەكان سەردانی زانكۆی سلێمانییان كردو لەگەڵ هەریەك لەسەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران كۆبوونەوە.
لەو كۆبوونەوەیدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی لەوەكرد كە ئەو كێشانەی ڕوبەڕوویان بۆتەوە بەهۆی یاساكانی وەزارەتی دارایی رۆتینیاتی كاری تەندەرینەوەیە كە تا رەزامەندی وەزارەتی دارایی وەرنەگرین ناتوانیین ئەو كارانە جێبەجیچ بكەین وتیشی ئێمە هەموو ساڵێك ڕوبەڕووی ئەو گرفتە دەبینەوە لای خۆشیەوە دڵنیایی دا كەلەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم كێشەو كەموكوڕی بەشە ناوخۆییەكان چارەسەردەكرێن .
2018-11-26
562