پرسەنامەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بۆ کۆچی دوایی پرۆفیسور د. عەزیز ئەحمەد ئەمین
kosarothman([email protected])بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسور د. عەزیز ئەحمەد ئەمین
بەداخ وکەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەرێز پرۆفیسور د. عەزیز ئەحمەد ئەمین- مان بیست، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەس وکار و بنەماڵەکەتان ، وهاورێ و هاوکارانی لە زانکۆی سلێمانی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
پرۆفیسور د.(عەزیز ئەحمەد ئەمین) ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی ئەکادیمی و زانستی لەرێگەی وانەبێژی و توێژینەوەی زانستییەوە بۆ خزمەتکردنی زانکۆی سلێمانی تەرخانکرد ئەسەفێکی زۆرە کە ئەمرۆ دوا ماڵئاوایمان لێدەکات. کۆچی دوایی ئەم پرۆفیسورەی بواری کیمیا خەسارەتێکی مەزنە لە رەوتی بەرەوپێشبردنی زانست و پێشکەوتخوازی لە دامەزراوەکانی خوێندن و فێربوون لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت زانکۆی سلێمانی .
هیواخوازین هاوخەمیی ئێمە لە زانکۆ ، و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی کۆلێجی زانست ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و کەمێک لە خە م و پەژارەتان کەم بکاتەوە.
لەخودای گەورە داواکارین گیانی د. عەزیز بەبەهەشتی بەرین شاد بکات وئارامی هەموو لایەک بداتەوە. انا لله وانا الیه راجعون.
پرۆفیسوری یاریدەدەر
د.رەزا حەسەن
سهرۆكی زانكۆی سلێمانی
2018-12-05
774