سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی بیرمەند و زانای كورد د. جەمال نەبەز پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە .
kosarothman([email protected]). بەڕێزان بنەماڵەی د. جەمال نەبەز بەداخ و پەژاریەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی بیرمەند و زانای ناوداری گەلەكەمان بەرێز پرۆفیسور (د. جەمال نەبەز ) مان بیست، كە لە تەمەنی (٨٥) دا لە وڵاتی ئەڵمانیا ماڵئاوای لێكردین. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و لە ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و هاورێیانی لە ناوەندە زانستی و ئەكادیمیەكانی كوردستان دەكەین . پرۆفیسور د.(جەمال نەبەز) پسپۆری بواری دیراساتی ئیسلامى، فهلسهفه ، فیزیك و ماتماتیکى بەشێكی زۆری تەمەنی زێرینی بە زانست وهزری رۆشنبیری لە ناوخۆی كوردستان و لە دایاسپوراش بۆ خزمەتی دۆزی نەتەوەكەی تەرخانكرد ، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئازادیی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد (کاژیک)كە بزوتنەوەیەكی سۆسیالیزمیی كوردی بوو لەساڵی ١٩٥٩ لەباشووری کوردستان دامەزرا. كۆچكردنی د.جەمال نەبەز خەسارەتێكی گەورە لە نەتەوەی كورد ، بەڵام لە رێی توێژینەوەو بەرهەمە زانستییەكانی بە تایبەت لە نێو ناوەندە ئەكادیمیەكان و زانستییەكان دا بۆ هەمیشە بە زیندۆیی دەمێنێتەوە . ئێمە لە زانكۆی سلێمانی هاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین لەخوایی گەورەش داواكارین گیانی د. جەمال نەبەز بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی و سەبووری هەموو لایەك بداتەوە. انا لله وانا الیه راجعون پرۆفیسوری یاریدەردەر د.رەزا حەسەن حسين
2018-12-08
626