برۆسكهی ماته‌مینی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ری ناوداری كورد مسته‌فا ساڵح كه‌ریم
[email protected]برۆسكهی ماته‌مینی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ری ناوداری كورد مسته‌فا ساڵح كه‌ریم
به‌رێزان خانه‌واده‌ی مسته‌فا ساڵح كه‌ریم
به داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆژنامه‌نووس و چیرۆكنووس و نووسه‌ری ناوداری گه‌له‌كه‌مان (مسته‌فا ساڵح كه‌ریم)مان بیست. به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و هاورێیانی و گه‌لی كورد به گشتی ده‌كه‌ین.
مامۆستا مسته‌فا ساڵح كه‌ریم رۆڵێكی باڵای هه‌بوو له بوژاندنه‌وه و پێشخشتنی بزاوته ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌كانی كوردستان و جێی ده‌ستی له رۆژنامه‌گه‌ریدا كوردی دا هه‌ر له رۆژنامه‌كانی وه‌ك (ژین) ، ده‌نگی مامۆستا و التاخی ، تا ده‌گاته كوردستانی نوێ و الاتحاد دیاربوو و خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌یه لهبوارهیهوه. وه‌ك رێزلێنانێك بۆ خزمه‌ته‌كانی ئه‌م نیشتمانپه‌روه‌ره و هاوكارییه‌كانی بۆ زانكۆ و دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستان ، له‌م دواییه‌دا زانكۆی سلێمانی به ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای یادی یۆبیلی زێرینی زانكۆ ده‌ستنیشان كرد. پرسه‌و و هاوخه‌می خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و له خوای گه‌وره داواكارین به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سهربوری و دڵنەوایی هەموو لایەك بداتەوە
انا لله وانا الیه را‌جعون
پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ر
د.ره‌زا حه‌سه‌ن
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی
2018-12-16
547