گەورەترین ئاڵای کوردستان لەبەرزترین شوێنی زانکۆی سلێمانی هەڵکرا



گەورەترین ئاڵای کوردستان لەبەرزترین شوێنی زانکۆی سلێمانی هەڵکرا

 kosarothman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 17-12 بەبۆنەی رۆژی ئاڵاوە بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و یاریدەدرانی سەرۆکی زانکۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو زانکۆیە لەسەر گردی بۆنەکانی زانکۆی سلێمانی گەورەترین ئاڵا هەڵکراو لەگەڵ مارشی نیشتمانی ئەی ڕەقیب دا ئەو ڕۆژە پیرۆز کرا.

بەبۆنەی ڕۆژی بەرز ڕاگرتنی ئاڵای کوردستان بە ناوی خۆم وسەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانییەوە پیرۆزباییەکی گەرم لەسەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەکەم وهیوادارین ئاڵای کوردستان لەکوردستانێکی ئارام و سەربەخۆدا لەئایندەیەکی نزیکدا یادی ئەو ڕۆژە بکرێتەوە.

  بەھۆی دروستبوونی جیاوازی لەڕەنگەکانی ئاڵای کوردستاندا لە ھەندێک شوێن و ناوچە، زانکۆی سلێمانی پڕۆژەیەکی ئامادە کردووە و ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستانی دەکات، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن لە وتەکەیدا ناوەڕۆکی پڕۆژەکەی ئاشکرا کردو ووتی.

 لەبەر ئەوەی لەھەرشوێن و ناوچەیەک بە شێوازێک ئاڵای کوردستان بەتایبەت لەڕەنگەکاندا بەکاردەھێنرێت و لەڕەنگەکاندا جیاوازی ھەیە، بۆیە کۆلێژی ھونەر پڕۆژەیەکی ئامادە کردووە و ئاڕِاستەی پەرلەمانی دەکەین.

د.ڕەزا حەسەن وتیشی: لەئێستا کۆد بۆ ڕەنگەکان دروستبووە، پڕۆژەکەی کۆلێژی ھونەریش لەوچوارچێوەدایە و ئامادەی کردووە و دەتوانرێت بەپپێی کۆد ڕەنگ دیاری بکرێت، بۆئەوەی لە ھەرجێگە و ناوچەیەک ئاڵای کوردستان یەک ڕەنگ بێت بەبێ جیاوازی جەختی لەوەشکردەوە، لەداھاتوودا پڕۆژەکە دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن

لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، یەکێک لەبڕیارەکانی پەرلەمانی کوردستان بەفەرمی ناساندنی ئاڵای کوردستان بوو و ١٧ی ١٢ی ھەمووساڵێک بەڕۆژی ئاڵا ناسێنرا، لەوچوارچێوەیەشدا زانکۆی سلێمانی گەورەترین ئاڵای کوردستانی لەبەرزترین شوێنی ناو زانکۆی سلێمانی ھەڵکرد.

 

 

 





 2018-12-17
 675