بروسكەی ماتەمینی سەرۆكایەتی زانكۆ بۆ كۆچی دوایی خوێندكار كەنار تالیب
[email protected]بۆ كۆچی دوایی خوێندكار كەنار تالیب، سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆ بنەماڵەی خوێندكاری ئازیز كەنار تالیب
بەداخەوە و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كچی بەرێزتانمان پێگەیشت كەئەمرۆ لە رووداوێكی دڵتەزێن دا كۆچی یەكجارەكی كرد .
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خزم و کەسوکار و هاورێ و هاوپۆلەكانی خوالێخۆشبوو دەكەین . هاوبەشی خەمتانین لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و دڵنەوایی هەموو لایەك بدات و گیانی خاتوو كەناریش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله و انا الیه راجعون
پرۆفیسوری یاریدەردەر
د.رەزا حەسەن
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی
2018-12-18
854