لە كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی مەراسیمی چلەی ماتەمینی پرۆفیسۆر د. عەزیز ئەمین بەڕێوەچوو



لە كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی مەراسیمی چلەی ماتەمینی پرۆفیسۆر د. عەزیز ئەمین بەڕێوەچوو

 zanyar.fatah@univsul.edu.iq

ئەمڕۆ 13-1-2019، لە مەراسیمێكی شایستەدا بەئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و  چەندین بەرپرسی حكومی و حزبی و خانەوادەو هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو، چلەی ماتەمینی پرۆفیسۆر د. عەزیز ئەمین لە كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە ساتێك وەستان بۆ رۆحی پاكی خۆلێخۆشبوو دەستی پێكرد، دواتر فیلمێكی دیكۆمێنتاری، لەسەر ژیان و كارەكانی پرۆفیسۆر د. عەزیز ئەمین نمایشكرا، پاشان لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی،  وتاری زانكۆی خۆێندەوەو رایگەیاند: پرۆفیسۆر د. عەزیز یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی زانكۆی سلێمانی و خزمەتێكی زۆری بە بواری زانستی كیمیا كردووە لە كوردستان و عیراق ، وتیشی: زانكۆی سلێمانی بە تایبەت و زانكۆكانی هەموو عیراقیش قەرزاری پرۆفیسۆر د. عەزیزن.
 هەروەها وتی: پرۆفیسۆر د. عەزیز ئەمین  هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردن بە بواری زانست و میللەت و خاكەكەی تەرخانكردبوو، كەسێكی نیشتمانپەروەرو پاك و راستگۆبوو، پرۆفیسۆر د. عەزیز چەندین كتێبی لەبواری زانستی كیمیادا نوسیوە كە بوونەتە سەرچاوەی زۆر گرنگ بۆ زانكۆكانی هەرێم و عیراق، چەندین كەسانی شارەزاو پسپۆڕو كەسانی دەسەڵاتدارو سەركردە لەم وڵاتە لەسەر دەستی پرۆفیسۆر د. عەزیز فێركراون و وانەی زانست
و پەروەردەیان پێوتراوەتەوە.
 سەرۆكی زانكۆی سلێمانی راشیگەیاند: پرۆفیسۆر د. عەزیز سەرپەرشتی چەندین بروانامەی د.كتۆرا و ماستەی كردووە لە زانكۆكانی كوردستان و عیراق و ئەزمونێكی زۆری هەبوو لە خزمەتگەیاندن بە بواری خوێندنی باڵا هەم لە كوردستان هەم لەسەر ئاستی هەموو عیراق، بۆیە زانكۆی سلێمانی خۆی بەقەرزاری خوالێخۆشبوو دەزانێت، و كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. عەزیز كۆستێكی گەورەبوو هەم زیانێكی گەورەبوو لە بواری زانست و زانین لە كوردستان، لەخوادی گەورەو بەخشندەش دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبوری خانەوادە بەرێزەكەیان بداتەوە.
دواتر وتاری هەریەك لە خانەوادەو كۆلێجی زانست و سەرۆكایەتی بەشی كیمیای زانكۆی سلێمانی لە مەراسیمەكەدا خوێندرایەوەو كۆتایی بە رێورەسمەكە هات.

       


       

 




 2019-01-13
 428