وەفدێكی نانۆتەكنەلۆجی ئێران سەردانی زانكۆی سلێمانی كرد
[email protected]ئەمڕۆ 13-1-2019، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو راگری چەند كۆلێجێكی زانكۆو د. كارزان غەفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییەكانی زانكۆ، پێشوازی لە وەفدێكی نانۆ تەكنەلۆجی ئێران- سەنتەری عیراق بە سەرۆكایەتی كاوە دلێری بەڕێوەبەری نانۆ تەكنەلۆجی ئێران- سەنتەری عیراق كرد، كە سەردانی شاری سلێمانییان كردووە.
لەكۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ لەسەر هاوكارییكردنی زانستی و پتەوكردنی پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان هەردوولا كرا لە بواری نانۆ تەكنەلۆجیدا.



2019-01-13
604