وەفدێكی وڵاتی هەنگاریا سەردانی زانكۆی سلێمانییان كرد



وەفدێكی وڵاتی هەنگاریا سەردانی زانكۆی سلێمانییان كرد

 kosar othman([email protected])

 ئەمڕۆ 2/20 وەفدێكی باڵوێزخانەو كونسوڵگەری هەنگاریا سەردانی زانكۆی سلێمانیان كرد و لەلایەن یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر كاوە عبداللە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندنی باڵا و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئاراس زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران وئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ پیشوازییان لێكرا.

مەبەستی سەردانەكەشیان بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی زانستی لەنێوان زانكۆكانی هەنگاریا و زانكۆی سلێمانی بوو.

كونسوڵی هەنگاریا لەكوردستان لە لێدوانێكیدا ووتی: حكومەتی هەنگاریا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوكاریكردنی كوردستان و عیراق لەزۆربەی بوارەكاندا  وتیشی یەكێك لەگرنگترین بوارەكان بواری خوێندنی باڵایە كەبەڕاستی باشترین ڕێگایە بۆ كۆكردنەوەی گەلانی جیهان.

 هەروەها لەو سەردانەدا باڵوێزی هەنگاریا لەعیراق وتی ئێمە زەمالەی خوێندن پێشكەش بەزانكۆكانی كوردستان دەكەین كەپێكهاتووە لە30كورسی لەهەرسێ قۆناغەكانی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا.

لەكۆتایشدا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكەی سەفیر و كونسوڵ دەربڕی و وتیشی كۆمەڵێك پرۆژەیان هەیە بۆ زانكۆكانی كوردستان و لەنێویشیاندا زانكۆی سلێمانی كە بەمەش لێك نزیك بوونەوەی زیاتر دروست دەبێت لەگەڵ زانكۆكانی هەنگاریا.





 2019-02-20
 792