ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە



ئەنجوومەنی زانكۆ كۆبوونەوە

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 ئەمڕۆ 2/27 بە سەرۆكایەتی  پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆو ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆ  كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 بەڕێوەبرد.

سەرەتای كۆبوونەوەكە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی باسی لەو سەردانە كرد كە لەماوەی ڕابردودا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لەگەڵ وەفدی یاوەری ئەنجامیاندا.

كەلە چوارچێوەی  دیدارو كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ رێكخەرانی پڕۆژەی (ئیرەسمەس پڵەس) ی، یەكێتی ئەوروپا لە وڵاتی ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەرانی پرۆژەی ئیرەسمەس پڵەس كۆبوونەتەوەو، لەوكۆبوونەوەیەشدا لەسەر راسپاردەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە بە دروشمی "پرۆسەی بۆڵونیا و بەنێودەوڵەتیكردنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كورستان" لە  ژێر چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆنفرانسێكی هاوبەش لە نێوان هەر سێ زانكۆی سلێمانی و زانكۆی سەڵاحەددین -هەولێر و زانكۆی چەرمۆ - چەمچەماڵ رێكبخرێت.

كۆنفرانسەكەش تایبەت دەبێت بە خێراكردنی هەوڵەكانی پەیرەوكردنی پڕۆسەی بۆڵونیا و بە مۆدێرنكردن و بە نێودەوڵەتیكردنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، لەوبارەیەوە پرۆفیسوری یاریدەردەر د.رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند:  ئامانجی سەرەكی كۆنفرانسەكە بۆ زیاتر كرانەوەی پرۆسەی خوێندنی باڵایە بەڕووی جیهاندا، هەروەها بەرزكردنەوەو باشتركردنی كواڵیتی خوێندن و رێكخستنەوەو یەكانگیركردنی سیستمەكانی خوێندنە لە زانكۆكانی كوردستان، بە شێوەیەك كە زیاتر خوێندكار سەنتەرگەرایی بێت .

هەر لەو كۆبونەوەیەشدا سەرۆكی زانكۆی سلێمانی داوایكرد لە كۆلێجەكانی كەمپی ناوشار بەهۆی ئەوەی كە ڕێگەی ڕاگرتنی ئوتومبێل نەماوە لە پاركەكانی كەمپی ناوشار داوای باجی ئوتومبێل نەكەن .

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەشدا سوپاسی ئەو دوو لیژنەیەی كرد كە هەستان بەڕێكخستنی مەراسیمی خەڵاتكردنی 160 توێژەرەكە لە زانكۆی سلێمانی





 2019-02-27
 481