سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک سەردانی زانکۆی سلێمانی کرد
kosarothman([email protected])ئەمڕۆ 6-3 دکتۆر ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک و دکتۆر سۆران یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک سەردانی زانکۆی سلێمانییان کردو لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و دکتۆر کاوە عبداللە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی پێشوازییان لێکرا.
مەبەستی سەردانەکەشیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندی زانستی هەردوو زانکۆ بوو کە پێشتریش چەندین کاری زانستی کۆنفرانسی زانستی هاوبەشیان سازکردبوو.
هەر لەو دیدارەدا هەردوو سەرۆک زانکۆ باسیان لە چەندین پرۆژەی هاوبەش کرد بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019
جگە لەوەش بەرنامەیەکی هاوبەشیان دان بۆ بینینی سەرۆک زانکۆکانی خوارووی عێراق کە لەئێستادا لەشاری سلێمانین بۆ زیاتر توندوتۆڵکردنی پەیوەندییە زانستیەکانی ئەو زانکۆیانە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیک.
2019-03-06
558