كۆنگرەیەكی رۆژنامەیی بۆ ئەنجوومەنی زانكۆ رێكخرا



كۆنگرەیەكی رۆژنامەیی بۆ ئەنجوومەنی زانكۆ رێكخرا

 kosar othman(kosar.amin@univsul.edu.iq)

 بۆ خستنە ڕووی ئەنجامی بەدواداچوونی لیژنەی هەڵسەنگاندن و رەسەنایەتی گۆڤارە زانستییەكان، سەبارەت بە راپۆرتێكی  كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) ئەمڕۆ 18-3-2019، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ سەرۆكایەتی و ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی رێكخرا.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە لەلایەن  كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) بڵاوكراوتەوە،  هەرسەبارەت به‌ راپۆرته‌‌ بێ بنه‌ماكه‌ی ئەو كەناڵە كە له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ (١٠\٣\٢٠١٩) بڵاویكردۆته‌وه‌  سەرۆكی زانكۆ ئاماژەشی بەوەشدا كە پێشتریش كەناڵی ناوبراو ئاگادار كراوەتەوە كە ئەو زانیارییانە بێ بنەماو ناڕاستن و پاش بڵاوكردنەوەیان ڕێكاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەریان، چونكە ئەوە هەوڵێك بووە بۆ لەكەدار كردنی ناوبانگی دامەزراوەیەكی ئەكادیمی باڵای وەك زانكۆی سلێمانی.

لەهەمانكاتدا ئاماژەی بەوەشدا كە زانكۆی سلێمانی هەمیشە دەرگاكانی واڵایە بۆ هەر جۆرە لێكۆڵینەوەو كارێك كە خزمەتی زانست و زانیاری بكات نەك هەواڵێك ببێتە هۆی لەكەدار كردنی ناو و ناوبانگی زانكۆی سلێمانی.

پاشان پرۆفیسۆری یاریدەدەر  د. نەورۆز عبدالرزاق سەرۆكی لیژنەی هەڵسەنگاندن و رەسەنایەتی گۆڤارە زانستییەكان بە ڕاپۆرتێك ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەی بەچەند خاڵێك خستەڕووكە كە تەواوی زانیارییەكانی ئەو كەناڵە بێبنەماو هەڵبەستراون دەقی تەواوی ڕاپۆرتەكە لەخوارەوە ببینن.

دەقی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكە:





 2019-03-18
 410