لۆگۆی زانكۆی سلێمانی بەخشرایە كۆچەر بیركار
kosar othman([email protected])لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وەفدێكی زانكۆی سلێمانی بەشداری وركشۆپێكیان كرد كە بۆ زانای كورد كۆچەر بیركار ڕێكخرابوو،وەك ڕێزلێنانێكیش لۆگۆی زانكۆی سلێمانی پێبەخشرا.
پڕۆفیسۆر دكتۆر فەرەیدون قادر لەلێدوانێكیدا بۆسایتی زانكۆی سلێمانی وتی: لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لۆگۆی زانکۆی سلێمانی پێشكەشی زانای کورد د کۆچەر بیرکار كرا ئەویش وەك ڕێزلێنانێك بۆی دوای وەرگرتنی خەڵاتی فیڵدز هەروەها بەشێوەیەکی فەرمی داوای لێکرا ببێتە یەکێک لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی سلێمانی بەشی. A
دكتۆر فەرەیدون باسی لەوەشكرد كە كۆچەر بیركار بەگشتی ڕای لەسەر هەموو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان باش بووە بەتایبەت ئەو پێشکەووتنانەی کە لەم چەند ساڵە دا بەدەستیان هێانەوە بیرکار پێی وابووە كەپێشکەوتنی زانستی هەوڵدان و ماندووبونی دەوێت ، لەكۆتایشدا بەڵێنی دا کە لە داهاتوودا سەردانی زانکۆی سلێمانی بکات.


2019-04-02
574