سێھەمین کۆنفرانسی پزیشکیی نێودەوڵەتیی لە سلێمانی دەستیپێکرد.
kosarothman([email protected])بەچاودێری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سێھەمین کۆنفرانسی پزیشکی نێودەوڵەتی لە ھۆتێل شاری جوان لە سلێمانی دەستیپێکرد کە شاری پزیشکی فاروق بەھاوکاریی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەی دەبات بە بەشداری پزیشکانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەدەچێت.
رێکخستنی کۆنفرانسەکە بەمەبەستی سوودوەرگرتنە لە ئەزموونەکانی یەکتر و بڵاوکردنەوەی زانیاریی گشتیی پزیشکی لە سەرجەم بوارە جیاجیاکاندا، لە کۆنفرانسەکەدا 35 تویژینەوەی نوێ و چەندین سیمینار و وۆرکشۆپی جیاواز لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕەوە پێشکەش دەکرێن..
لەسێھەمین کۆنفرانسی پزیشکیی نێودەوڵەتی هەریەک لە وەزیری خوێندنی باڵاو وەزیری تەندروستی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و سەرۆک زانکۆکانی کوردستان و بەڕێوەبەری تەندروستی و بە بەشداری دەیان لە پزیشکانی ناوخۆیی و بیانی ئامادەیبوون.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا دکتۆر رەزا حسن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە وتەیەکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بۆ ماوەی سێ ساڵە لەکاتی خۆیداو بەشێوەیەکی ڕێک وپێک لەلایەن کولێجی پزیشکییەوە بەهەوڵ وهیمەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانیان ساز دەکرێت وتیشی دیارە ئەم جۆرە کۆنفرانسە ڕۆَڵێکی گرنگی هەیە لەپێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆمان وەهەروەها زانستی پزیشکی بەشێوەیەکی گشتی.
ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ئەو ئەزموونە باش و بەهێزەی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی ئەم كۆلێژە بەردەوام لەگەڵ رەوتی پێشكەوتنی زانستی پزیشكی جیهانی بووەو بەهیچ شێوەیەك دانەبڕاوە، هەروەها سەرۆكی زانكۆ بە ئاماژە بە چەند مامۆستایەكی كۆلێژی پزیشكی باسی لەو داهێنان و توێژینەوە گرنگانەكرد كە لەلایەن مامۆستا بەڕێزەكانی كۆلێژی پزیشكییەوە لەماوەی رابردودا ئەنجامدراون لەو بوارەدا كە داهێنانەكان چونەتە ریزی ئەو داهێنانە پزیشكییانە كە لە سەردەمی ئێستاماندا لە جیهاندا هەن.
هەروەها سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەڕێزو سوپاسەوە باسی لە نوێترین داهێنانی پزیشكی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی كرد كە لەلایەن هەریەك لە پرۆفیسۆر د. سیروان حمە شەریف و د. تایەر هەورامی و ستافە بەڕێزەكەیانەوە بەدەستهاتووە كە چونەتە ریزی داهێنەرانی عیراقەوە كە ئەمە هەم بۆ گەلی كورد هەم بۆ زانكۆی سلێمانی جێگەی شانازییەو دەستخۆشییان لێدەكەین.باسی لەوەشکرد، لە کۆنفرانسەکە 35 توێژینەوەی لەبواری زانستی پزیشکیی پێشکەش دەکرێن، کە کاریگەریی کارای دەبێت لەسەر پێشخستنی توێژینەوە زانستییەکانی تایبەت بە بواری پزیشکیی لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان.
یوسف گۆران لە سێیەمین کۆنفرانسی پزیشکیی نێودەوڵەتی لە سلێمانی ھیوای خواست ئەو کۆنفرانسە ببێتە مایەی پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان توێژەرانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی لە بوارە جیاجیاکانی پزیشکی و زانستیدا.
وتیشی: وەزارەتەکەمان پشتیوانیی تەواوی توێژینەوەکان دەکەن و لە ساڵی 2018شدا ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستیمان دامەزراندووە و داڕشتنەوە بۆ سیستمی خوێندنی پزیشکیی لە ھەرێم دەکەین.
لە سەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی سێیەمین کۆنفرانسی پزیشکیی نێودەوڵەتی لە سلێمانی، دکتۆر کۆسار محەمەد راگری کۆلێژی پزیشکیی لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند: لەکۆنفرانسەکەدا چەندین توێژینەوە و وتاری گرنگ و وۆرک شۆپی زانستی لەلایەن میوانی ناوخۆ و نێودەوڵەتییەوە پێشکەش دەکرێن.
وتیشی: ئەم توێژینەوانە دەکرێنە بناغە و پێشخانێکی دەوڵەمەند بۆ پێشکەوتن و گەشەپێدانی زانستیی پزیشکی لە ھەرێمی کوردستان و دواتر لە ڕێگەی راسپاردەکانی کۆنفڕانسەکەوە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
د.رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە سێھەمین کۆنفرانسی پزیشکیی نێودەوڵەتیدا لەسلێمانی رایگەیاند: رێکخستنی ئەو کۆنفرانسە گرنگییەکی زۆری ھەیە لە گەشەپێدانی کەرتی تەندروستیدا، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی بیانی و کورد بەشداری تێدا دەکەن و باس لە چەندین توێژینەوەی پزیشکی دەکەن کە دەکرێـت لە رێیانەوە شێوازی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
ھەروەھا دووپاتیکردەوە، پارێزگای سلێمانی لەرووی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە لە لووتکەدایە.
جێی باسە لەماوەی دوو ڕۆژی کۆنفرانسدا 35 توێژینەوەی زانستی و8وۆرک شۆپی زانستی پزیشکی و چەند سیمینارێکی نوێی بواری پزیشکی پێشکەش دەکرێت.
2019-04-04
644